ئەمریکا گرووپێکی بەحرینی سەر بە ئێرانیی خستە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گرووپێکی بەحرینی شیعەی بە ناوی (سەرایا ئەلئەشتەر)کە ڕاستەوخۆ لە لایەن کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانەوە پشتیوانی دەکرێت، خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، لە بەیانییەیەکدا بلاوی کردەوە: گرووپی سەرایا ئەلئەشتەر لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بە ئامانجی ڕووخانی دەوڵەتی بەحرەین دامەزرا و لەم ساڵانەی دواییدا چەندین کردەوەی تیرۆریستیی بە مەبەستی کوشتنی پۆلیس و هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی بەحرەین ئەنجام داوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوەکەیدا بە ڕەسمیی کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانی لەم گرووپە تیرۆریستییە تاوانبار کردووە و دەڵێت: ئەمە بەشێکە لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ درووستکردنی ئاڵۆزی و ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە و پشتیوانی لە تیرۆریزم.

PM:02:27:11/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌