پیلانی دوژمنکارانەی ڕژیم لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حەفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەریوان لە درێژەی پیلانەکانی بە دژی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی بزووتنەوەی کوردستان، ئەمجارە بە پیلانێکی داڕێژراو بۆ وەرگرتن و کۆکردنەوەی زانیاری پەنای بردووەتە بەر منداڵانی کەم تەمەنی قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەکانی ئەو شارە و دەیەوێت بە دانی پارە بەم منداڵانە زانیاری کۆبکاتەوە.

بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکە، دامودەزگاکانی سپای پاسداران وەک قۆناغی یەکەم 20کەسی سیخوڕیان دەستنیشان کردووە بۆ ئەم کارە و حەمیدی جێگری حەفازەتی ئیتڵاعاتی مەریوان بەرپرسی جێبەجێکار و بەڕێوەبەری ئەم پیلانە نوێیەی ڕژیمە و چوار کەس لە مامۆستایانی بەکرێگیراوی ڕژیمیش وەک یاریدەدەری حەمیدی لەم گرووپەدان.

لەم دۆخەدا دەبێت باوکان و دایکانی خۆشەویست بەوپەڕی وشیاری و چاوکراوەیی چاوەدێری منداڵانی خۆیان بکەن و لەم پیلانەی رژیم ئاگاداریان بکەنەوە.

PM:07:00:13/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌