تەقینەوەی گولە تۆپێک لە سەلاسی باوەجانی 5 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی جۆزەردان، تەقینەوەی گولە تۆپێکی پوچەڵنەکراوە لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بوو بە هۆی کوژرانی شارۆمەندێکی کورد و برینداربوونی ٤ کەسیتر.

ناسنامەی کوژراوەکە: جەلیل فەلاح و ناسنامەی چوار بریندارەکەیتریش کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون (پیرۆز دایکی جەلیل و دوو خوشکی بە ناوەکانی بەهار و زوهرە و براکەی بە ناوی خەلیل فەلاح) ڕاگەیەندراوە.




PM:11:57:06/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌