پەیامی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی، بە بۆنەی مەرگی پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵەوە، هاوڕێ کەیهان فەرزاد

بە بۆنەی مەرگی نابەوەختی پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، هاوڕێ کەیهان فەرزاد لە وڵاتی سوید، هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاو کردۆتەوەو لەو پەیامەدا وێڕای رێزگرتن لە یاد و خەباتی ئەم پێشمەرگە دێرینەی کۆمەڵە، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو دۆستانی هاوڕێ کەیهان فەرزاد کردوە.

دەقی پەیامەکەی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی بەم شێوەیە:

هه‌واڵی مه‌رگی نابه‌وه‌ختی كه‌یهان فه‌رزاد، پێشمه‌رگه‌ری دێرینی كۆمه‌ڵه‌، هه‌موو دۆستان و هاوڕێیانی تازیه‌بار كرد. كه‌یهان، وه‌كوو زۆرێك له‌ كوڕانی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ تێكوشه‌ره‌، له‌ سه‌ره‌تای لاوییه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ خه‌بات و بیروباوه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌وه‌ په‌یدا كرد و بوون به‌ ژماره‌یه‌ك ل كادره‌ هه‌لسووڕاوه‌كانی ئه‌و حیزبه‌. كاك ئیره‌جی برایان له‌ دامه‌زرێنه‌ران و كاده‌ر سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بوو و براكانی تریشی هه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌ پیرۆزه‌یان گرت و ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نیان هه‌موو زه‌حمه‌تێكیان له‌پێناو بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا كێشا. بێجگه‌ له‌ خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ هه‌موو سه‌ختییه‌كان و شانازییه‌كانیه‌وه‌، كه‌یهان قسه‌خۆش و مه‌جلیس خۆش و ره‌فیقدۆست بوو و له‌ دڵی هه‌مواندا جێگه‌ی ده‌كرده‌وه‌. زۆر حه‌یف بۆ كاك كه‌یهان و پڕ به‌دڵ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و به‌تایبه‌ت كاك ئیره‌ج و له‌ هه‌موو دۆستان و هاوڕێیانی دێرینی ده‌كه‌م و شه‌ریكی خه‌میانم.


PM:07:48:23/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌