بیست و سێ ئەستێرەی دۆڵی بۆتێ

ئێبراهیم کۆنەپۆشی

ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی بوو، تەنیاچەندڕۆژێک بووکۆنگرەی٦ی کۆمەڵە کۆتایی پێهاتبوو، دۆڵی بۆتێ لە کوردستانی باشوور بوە دۆڵی فڕینی ئەستێرەکان ٢٥ی گوڵانی‌ساڵی١٣٦٧ی‌هەتاوی بوولە پڕفڕۆکە شەڕکەرەکانی حیزبی بەعسی عێراق وەک هەڵۆی مەرگ هاتنە سەرئاسمانی بۆتێ وبنکە وچادر وبارەگاکانی کۆمەڵەیان کردە ئامانجی‌هێرشی‌خۆیان.ئەم فڕۆکانەتا توانییان بۆمبی شیمیاییان بەسەرهاوڕێیانی کۆمەڵەدا باراند
. لەم هێرشەی‌فڕۆکەکانی سەدام بۆسەرهاوڕێیانی کۆمەڵە ٢٣ئەستێرەی ئاسمانی چەوساو ەکان گیانیان لە دەست دا و سەدان کەسی دیکە لە هاوڕێیان کەوتنە بەر چەکی کیمایی و کەم تا فرە بەژەهری بۆمبە کیمیاییەکان بریندار بوون.

کۆمەڵەهێزێک بوە بەردەوام دیپلۆماسی کردوە، بە شەهامە تەوە ئەکرێ بوترێ هیچکات دیپلۆماسی و پێوەندی کۆمەڵە لە نە چوەتە خانەی موعامەلە و خۆ فرۆشتن و خۆ بە دەستەوەدان. لە بواری پێوەندی و دیپلۆماسیدا ڕێکخراوێکی بێگەرد و بێ سازش و بێ خەوش و خاڵ بوە، هەر بۆیەش چەندین جار بوەتە قوربانی پاکی و خۆ بەدەستەوە نەدانی. لەو سەردەمەداهێزی پێشمەرگەی کوردستانی عێراق لە حاڵی شەڕدا بوون لە گەڵ هێزەکانی سەدام بە تایبەت لەو دەڤەرە هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. بۆمبارانی شیمایی هەڵەبجەکرابوو و هەزاران کەس لە خەڵکی ناوچەکە ببونە قوربانی و گیانی خۆیان لە دەست دابوو، ساڵیانی ساڵ بوو حکومەتی سەدام لە حاڵی شەڕدا بوو دژی کۆماری ئیسلامی و پێویستی بە هاوکاری و زانیاری بوو.

لەهەمان سەردەمدا کۆمەڵە وەک هێزێکی گەورەی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی وهێزی پێشمەرگە، لەمەیدانی موبارزەدا بوو و لەهەمان کاتیشدا پێوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەبوو، لەشارەکانی سلێمانی و کەرکووک و بەغدا نوێنەرایەتی هەبوو.حیزبی بەعس چاوەروانی لە کۆمەڵە و هەموو ئوپوزیسیۆنی ئێرانی ئەوەبوو لە بڕی ئەو پێوەندی و یارمەتییانە وا ئەیدانی یاریدەدەری حکوومەتی سەدام بن. من کارم بە حیزب و ڕێکخراوە و ئوپوزیسیۆن و نەیارانی دیکەی کۆماری ئیسلامی کە بنکەوبارەگایان لەعێرا قداهەبوو نییەچەند دێڕی کورت لە سەرکۆمەڵە ئەدوێم. هێزی پێشمەرگەی کوردستانی‌عێراق بەتایبەت یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ ڕژیمی‌عێراق لە شەڕێکی توندا بوو،لەوشەڕانەدایەکێتی چەک وچۆڵ وفیشەک وتەقەمەنی وخوردو خۆراکی پێویست بوو، برینداری هەبوو کە تیمارکردن وگوازتنەوەی گەرەک بوو، کۆمەڵە ئەیتوانێ چاو لەو ڕووداوانە ببەسێت و مەوقعیەتی خۆی نەخاتە مەترسی هەڕەشەی هێزەکانی سەدام.بەڵام کۆمەڵەنەیتوانی بێدەنگەکات وبۆ یارمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستا نی باشوور بە تایبەت یەکێتی نیشتمانی ئەوەی لە توانایدا بوو درێغی نەکرد، چەک و چۆڵ و ئازووقە و فیشەک و تەقەمەنی لە حکوومەتی سەدام وەک یارمەتی وەر ئەگرت وەک هاوکاری ئەیدا بە هێزی پێشمەرگەی یەکێتی، بریندارەکانی پێشمەرگەی باشووری بە ئەستۆ ئەگرت، تیماری ئەکردن و ڕای ئەگوازتنەوە و بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵە بووە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. هەڵەبجە بۆمبارانی شیمیایی کرا، هەموو دونیا لە ئاست ئەو جینایەتەدا بێدەنگەیان هەڵبژارد، هێزە کوردی و ئێرانییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامیش تەنیا لەبەر ئەوەی لەعێراقداجێگیر بوون بێدەنگەیان کردە پیشە و تاکە وشە لە زار و ڕاگەیاندنیان نەهاتە دەر، بەڵام کۆمەڵەی خەمخۆری هەژاران و چەوساوەکان بە بێ ترس و دوو دڵی، بە بێ گوێدانە ئەو هەموە پێوەندی و دیپلۆماسییە لەگەڵ عێراق هەیبوو، توندترین ڕاگەیاندنی لە مەحکووم کردنی ئەو بۆمبارانە شیمیاییەدا و ڕێکخراوەکانی لە دەرەوەی وڵات کەوتنە جمووجووڵ بۆ زیاتر ڕسوا کردنی ئەوکارەی حکوومەتی سەدام.

بە شاهیدی مێژوو لەوکاتەوە تاهەنووکە کۆمەڵە هیچکات نەچوە قۆناغی هاوکاری لەگەڵ سەدام وهیچ داگیر کەرێکی دیکە، تاکە زانیاری بە سەدام و دەوڵەتەکەی نەدا و هیچ کات نەبوە چاوساغی و لە دیپلۆماسی نەچوە قۆناغی هاوکاری، بۆ بەرژەوەندی خۆی لە سەر ئایەندە و دۆخی خەڵک و بزووتنەوەکە مامەڵەی نەکرد. ئەمانە تەنیا چەند هۆکارێک بوون لەوەی کە سەدام و سەدامیان بە چەندین جار بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەیان تۆپ باران و بۆمباران و تەنانەت بۆمبارانی شیمایش کرد. کۆمەڵە دیپلۆماسی پاکی هەبوو بە پاکی پێوەندی گرت و تا هەنووکەیش بە پاکی مایەوە،هەر بۆیە بوە قوربانی خۆ نەفرۆشتن و مامەڵە نەکردن بە سەر بەرژەوەندی خەڵکەوە. بەڵی وا بوو کە سەدام بۆ تۆڵەی یارمەتی کۆمەڵە بە یەکێتی و تۆڵەی ڕاگەیاندنی لە سەر هەڵەبجە و تۆڵەی زانیاری نەدان و هاوکاری نەکردنی ئەمهێزە لە گەل حکومەتەکەی چەندین جار تۆپ باران و بۆمبارانی کرد و لە بۆتی بۆمبی شیمیایی بە سەر هاوڕێیاندا کرد. ڕاستە لەو کارەساتەدا، ٢٣ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی چەوساوەکانی کوردستان ئاوابوون، ٢٣جۆگەلەی ئاوی تینوەکانی کوردستان وشک کران، ڕەونەقی ٢٣سفرەی کرێکاران و هەژارانی برسی وڵاتم کز کرا، ٢٣خۆری کۆمەڵە و ٢٣هیوای دواڕۆژی بزووتنەوەی ڕۆژهەڵات بوونە قوربانی و ماڵئاواییان لە ژیان کرد، بەڵام ئەوەی مایەوە ڕەوت و ڕێباز و یاد و ناویانە کە وەک سەوڵێکی سەر بەرزڕاوەستاوە و لە مەهاباد و موکوریانەوە گۆرانی سەرکەوتنم بۆ ئەخوێننەو لە جنووبەوە سەمفۆنیای ئەو گۆرانییە لێ ئەدەن و هەموو هەژاران و چەوساوەکانی کوردستان لە یەک سەفدا کۆئەکەنەوە. بەڵێ بۆتی بەڵگەی پاکی کۆمەڵەیە و کۆمەڵەیش هەر بە پاکی بۆ هەژاران و کرێکاران و زەحمەکێشکانی کوردستان ئەمێنێتەوە


AM:11:48:14/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌