دایک و باوکی ڕامین حسێن‌پەناهی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، هەر ئێستا، دایک و باوکی ڕامین حسێن‌پەناهی (محەمەد حسێن‌پەناهی) و (دایە شەریفە) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە مەیدانی ئیقباڵی شاری سنە هێرشیان کرایە سەر و دەستبەسەر کران.

دەستگیری دایک و باوکی ڕامین حسێن‌پەناهی، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئیعدام لە حاڵێکدایە کە بڕيار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ خەڵکی شاری سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە مەیدانی ئیقباڵی ئەو شارە کۆبنەوە و بە وەڕێخستنی ڕێپێوانی هێمنانە داسەپاندنی سزای ئیعدام بە سەر ڕامین حسێن‌پەناهی مەحکووم بکەن.

ڕامین حسێن‌پەناهی، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە شاری سنە دەستبەسەر و لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی سزای ئیعدامی بە سەر داسەپا و لە دیوانی باڵای وڵاتیش سزاکەی سەر لە نوێ پەسەند کرایەوە و ئێستاکە لە ژێر هەڕەشەی سزای ئیعدام دایە.


PM:04:55:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌