چالاکانی مەدەنی شاری سنە داوای ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ڕامین حسێن‌پەناهی دەکەن

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بەپێی هەواڵەكان، دایك و باوكی ڕامین حسێن‌پەناهی زیندانی سیاسی مەحكووم بە ئیعدام، بریاریان داوە، ڕۆژی یەکشەممە، 26ی خاكەلێوە، لە مەیدانی ئیقباڵی شاری سنە مان بگرن.

دایك و باوكی ڕامین ڕایانگەیاندووە:"ئەگەر كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی كوڕەكەمان جێبەجێ بكات، ئێمەش كۆتایی بەژیانمان دەهێنین."

هاوکات، ژمارەیەک لە چالاكانی مەدەنی شاری سنە، ڕاگەیاندنێكیان بڵاوكردوەتەوە و داوایان لەخەڵکی تێکۆشەری شاری سنە کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئیعدامی ڕامین حسێن پەناهی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خاکەلێوە، لە مەیدانی ئیقباڵی شاری سنە کۆببنەوە و ڕێپێوانی هێمنانە وەڕێبخەن.

جێی ئاماژەیە، لە درێژەی پشتیوانییەکان بۆ هەڵوەشانەوەی سزای ئیعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوە، ژمارەیەک چالاکی خوێندکاری، ژینگەپارێزی و شاخەوانیش لە دوو ڕاگەیەندراوی جیاوازدا ئەم حوکمە ناعادڵانەیان مەحکووم کردووە. 



AM:02:40:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌