هێرشی ئاسمانی ئەمریكا، بەریتانیا و فەرانسە بۆ سەر دامەزراوە كیمیایی و ئەتۆمییەكانی سووریە

ئا: ئاسۆی ڕۆژهەڵات


بەرەبەیانی رۆژی شەممە، كاتژمێر ٤ی بەیانی بە كاتی دمشق، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و فەرانسە و بریتانیا، چەند ناوچەیەكی سووریەیان بۆمباران كرد و مەبەست لە مووشەكباران كرد و مەبەست لە مووشەك باران كردنی ئەو ناوچانە زیان گەیاندن بوو بە بنكەكانی دروستكردنی چەكە كیماییەكانی سووریە.
لەگەڵ دەستپێكی ئەو هێرشانە كە ٥٠ خولەكی خایاند، كاتژمێر ٩ی شەوی رۆژی هەینی بە كاتی واشنگتۆن دی سی، سەرۆك كۆماری ئەمریكا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند كە فەرمانی هێرش كردنی بۆ سەر بنكەكانی چەكی كیمیایی بەشار ئەسەد لە سووریە دەركردوەو هێرشەكان دەستیان پێكردوە. ترامپ وتی لەم هێرشانەدا بەریتانیا و فەرانسە هاوكاری ئەمریكا دەبن.
ئەم هێرشانە وەڵامدانەوەیە بە هێرشی كیمیایی رۆژی ٧ی ئاپریلی رژیمی ئەسەد بۆ شاری دۆما لە نزیكی دمشق كە ٧٠ كەس گیانیان لەدەستدا.
ترامپ لەو پەیامە تەلەفیزیۆنییەدا كە بەشێوەی راستەوخۆ لە كۆشكی سپی ەوە بڵاو دەبۆوە وتی:" تۆزێ لەوە پێش فەرمانم دەركردوە كە هێزە چەكدارەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان هێرشە بكەنە سەر ئەو شوێنانەی كە پەیوەستن بە چالاكی چەكی كیمیایی دیكتاتۆری سووریە بەشار ئەسەدەوە."
بەریتانیاو فەرانسە لەم هێرشانەدا بەشداریان كردوە، لەحاڵێكدا ئاڵمان رایگەیاندوە كە ئامادە نییە بەشداری ئەم هێرشانە بكات.
ژێنراڵ جۆزێف دانفۆرد، بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی هێزە چەكدارەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دوای وتەكانی ترامپ بە هەواڵنیرییەكانی وتی كە هێزە دەریایی و ئاسمانییەكانی ئەمریكا كە لە سێ وڵاتدا دامەزراون، هێرشیان كردوەتە سەر سێ خاڵ لە ناوخۆی خاكی سووریە. 
ئەو شوێنانەی لە لایەن هێزە دەریایی و ئاسمانییەكانی ئەمریكاوە هێرشیان كراوەتە سەر بریتین لە: ناوەندێكی لێكۆڵینەوە چەكە كیمیاییەكان لە دەرەوەی دیمەشقەوە و كۆگایەكی چەك و چۆل نزیك بە حێمس.
دانفۆرد هەروەها وتی هێرشە ئاسمانییەكان وەها پلان بۆداڕێژراون كە كەمترین لە ناو شارۆمەندانی مەدەنیدا كەمترین زیانی لێ بكەوێتەوە. 
جەیمز مەتیس وەزیری بەرگری ئەمریكا هێرشەكانی دەورووبەری دیمەشقی پشتڕاست كردەوە وتی:" لە ئێستادا هەر ئەم یەك هێرشە دەبێت كە لام وایە پەیامێكی بەهێزە بۆ بەشار ئەسەد وا دەكات ئەسەد بە رەفتارەكانی خۆیدا بچێتەوەو دووبارەی نەكاتەوە. "
تا كاتی ئامادە كردنی ئەم راپۆرتە هیچ هەواڵێك لە سەر خەسارەكانی ئەم هێرشە ئاسمانیی و دەریاییانە بڵاو نەكراوەتەوە. 
لە هەمانكاتدا دوو وڵاتی بەریتانیا و فەرانسەش بەشدارییان لەم هێرشانەدا پشتڕاست كردۆتەوە ئامانج لەم هێرشانەیان بە وەڵامدانەوەی هێرشی كیمیایی ئەسەد ناو بردوە بۆ سەر شاری دۆما لە رێكەوتی ٧ی ئاپریلی ٢٠١٨.



PM:05:37:14/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌