چالاکێکی مەدەنی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوە، چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی سەعید ئیقباڵی، خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی ئەوین، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێی باسە کە ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، دەستگیر و بە فڕۆکە لە شاری کرماشانەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین  گوازرایەوە.

PM:03:33:13/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌