شانۆ یەكێك لە حەوت هونەرەكان

وەرگێرانی لە فارسییەوە: خاڵۆ كوردین 

ئەو‌ كەسانەی كە سەبارەت بە چۆنیەتی درووست بوونی "شانۆ"‌ لێكۆڵینەوەیان كردووە، ئەلێن "شانۆ" سەرچاوەی هەموو ئایینەكانە.
ئایین بە ڕێوڕەسمی مەزەبی و كۆمەڵایەتی دەوترێ، وەكوو دیلان یان سەماگەلی تایبەت لە وڵاتان.
مرۆڤ بەردەوام حەزی كردووە بە سەر ئەو ڕووداوانەی كە لە دەوروبەریدا ئەگوزەرێ و هیچ دەسەڵاتێكی بەسەریاندا نیە زاڵ بێ و ئەمە تایبەتمەندیی گرنگی شانۆیە.
شانۆ بە بەراورد لەگەڵ هونەرەكانی‌تردا مەجالی زیاتری هەیە، وەكوو نیگاركێشان، ئەدەبیات، میعماری، مۆسیقا و... كە ئەمانەی باسمان كرد لە شانۆدا بە كەڵك دێن.
 وشەی "شانۆ 

 (theatr لە بنەڕەتدا لە وشەی (theater on) ەوە هاتووە كە بەشی یەكەمی (thea) واتە بینەران یان شوێنی بینەران‌.
لە كۆندا بینەران لە سەرەولێژی تەپۆڵكەكان دائەنیشتن و ڕێوڕەسمی مەزەبی كە بە دەستووری تایبەت لە خوارەوەی تەپۆڵكەكان یان لە لە تەنیشت پەرستگەكان كە شوێنی ڕازونیاز بوو سەیریان دەكرد.
جلوبەرگ و دەمامكیان لە پێستی دار چێ دەكرد كە سەمای پڵینگی پێبكەن
بۆ نموونە هەرێمی ڕۆخانەی ئامازوون لە برزیل، عەنتیكەخانەی مێژوویی و سرووشتی نیۆیۆرك.
بەشی دووهەم
ئەم بەشەدا سەبارەت بە ئایین و پێوەندیی لە گەڵ "شانۆ" دایە.
مۆسیقا، سەما، وتار، دەمامك، جلوبەرگ، بەڕێوەبەری، بینەران، پەهنەك(سێن، سەحنە)
لە بەڕێوەبردنی ئایین بە خەمڵاندنی ڕەنگی خۆڵەمێشی یان جەوهەر كە ڕووكاری لەشیان پێی دائەپۆشاند بۆ یەكدەست‌ كردنی دەمامك و جلووبەرگ بەكاریان دەهێنا بەو جۆرەی كە میكیاج لە "شانۆ"ی ئێستادا بە كارئەهێنرێ.
ئەكتەرانی ئایین دەبێ زۆر كارامە و بەپرنسیب بن وەكوو ئەكتەری "شانۆ"
بۆ بەڕێوە بردنی ئایین یەكێك لە بە ساڵاچووانی ئاشنا بە ئایین مەشقێكی دژوار بۆ بەڕێوەبردنی باشتری ئایین بەكارئەهێنا كە بە تەواوی لەگەڵ دەرهێنانی "شانۆ"ی ئێستادا بەرابەری ئەكات.
بەشی سێهەم
لەم بەشەدا بۆچوونێكیتر لە بابەت سەرچاوەی چێ بوونی "شانۆ" هەیە.
لەگەڵ ئەوەدا سەرچاوەی ئایینی ئەمڕۆژی ماقوڵترین ڕەهەندە لە پێوەندی درووست بوونی "شانۆ" دا، بەڵام خاوەن ڕایان پێیان وایە سەرچاوەی "شانۆ" چیرۆك نووسییە، ئەوان دەبێژن كە گوێدان و پێوەندی گرتن بە چیرۆكەكان بەشێكی گەورەی تایبەتمەندیی مرۆڤەكانە.
بەشێكیتر ئەڵێن "شانۆ" لە سەما و جووڵەی وەشاندن و ژیمناستیك یان بە لاسایی كردنی ئاژەڵانەوە دەستی پێكردووە.
بەڵام نە تایبەتمەندی چیرۆك وتن و نە دەروەست بوون بە لاسایی كردنەوە هیچكام ناتوانێ مرۆڤ بە دوایی خوڵقاندنی هونەری "شانۆ"دا ڕێنمایی بكات، چوونكوو ئوستوورەكان و ئەو چیرۆكانەی لە دەورووبەری ئایینەكاندا درووست بوون و لاسایی لە ئاژەڵانێك كە نە خاوەنی هزر و ئاوەزن، ناتوانێ سەرچاوەی "شانۆ" بێت، چوونكە ئایینەكان لە بیركردنەوە و باوەڕ و دۆخی مرۆڤەكاندا بێچمی گرتووە.

PM:11:00:10/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌