هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە بۆکان بەڕێوەچوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ی ڕەشەممە، هەڵمەتیکی نەمام چاندن کە لە لایەن ژمارەیەک چالاکی ژینگەپارێزی شاری بۆکانەوە ڕێکخرابوو لە نزیک سەیرانگای کێوەڕەشی بۆکان و گۆڕستانە کۆنەکەی میراوا بەڕێوەچوو.

لەم هەڵمەتەدا، ژینگەپارێزان ٧٢ نەمامیان چاند و بە دانانی گوڵی سوور لە لای هەر نەمامێک، ڕێز و وەفای خۆیان بۆ خاک و نیشتمانی کوردەواری دووپات کردەوە و بەرەوپێشوازی ساڵی نوێی کوردیەوە چوون.


PM:08:05:18/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌