مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵە لە جوانڕۆ دەستی دایە خۆکوژی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی ڕەشەممە، مێرمنداڵێکی ١٦ ساڵەی جوانڕۆیی بە ناوی (پێدرام) بە هۆیەکی نادیار دەستی دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە ویستی کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ بەڵام پاش ئەوەی بنەماڵەکەی ئاگاداری ئەم کارەی کوڕەکەیان بوونەوە پێشیان پێ گرت و دەستبەجێ گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکە پێدرام ئێستا لە بەسی ئای سی یوی نەخۆشخانە دایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

PM:11:42:17/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌