تەقینەوەی مین لە سەردەشت زەرەر و زیانی بەدواوە بوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، لە گوندی گرۆیسی سەر بە شاری سەردەشت مینێک بە مەڕوماڵاتی شارۆمەندێکی ناوچەکەدا تەقیەوە و لە ئاکامدا بوو بەهۆی کوژرانی ٧ سەر مەڕ.

پێویستە ئاماژە بکرێت، پاش تێپەڕینی چەند دەیە لە تەواوبوونی شەڕی ئێران و عێراق، بە هۆی پووچەڵنەکردنەوەی مینە  چێندراوەکانی ئەو سەردەم، تا ئێستاش ڕۆژانە تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان زەرەر و زیانی گیانی و مادی بەدواوەیە.


PM:11:37:16/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌