یەکێکی تر لە بریندارانی کیمیابارانی نۆدشە گیانی لە دەستدا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 21ی ڕەشەمە، شارۆمەندێکی  کوردی خەڵکی شاری نۆدشە بە ناوی(حەبیبوڵڵا یەعقوبی) کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر بە هۆی کیمیابارانی شاری نۆدشەوە بریندار ببو، لە دوایین نەشتەرگەریدا گیانی لە دەست دا. 

 جێی ئاماژەیە، ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمە و ٣ و ١٣ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی شاری نۆدشە کیمیاباران کرا.


PM:09:12:13/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 173 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌