چارەنووسی لاوێکی سنەیی نادیارە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە ناوی "فەردین عەیوەزی"، کە ڕۆژی ١٢ی ڕەشەممە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

هێزەکانی ڕژیم هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە کوردەیان بۆ چالاکیی لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتیی وڵات ڕاگەیاندووە و بڕیارە ناوبراو بەو تۆمەتەوە لە دادگای ئینقلابی شاری سنە دادگایی بکرێت.

PM:10:18:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌