کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سەردەشت برینداربوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، شەوی ڕابردوو، ٢٠ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت لە کاتی هەڵاتن لە دەستی هێزە ئینتزامییەکانی سەر سنوور، لە بەرزاییەکی ناوچەکە کەوتۆتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوردە: ئەمیر شێخە، خەڵکی شاری سەردەشت، بڵاوکراوەتەوە.

شایەنی باسە، لە ٢٠ ڕۆژی سەرەتای مانگی ڕەشەممەدا، ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژراون و برینداربوون.


PM:03:45:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌