مامۆستایەکی کرماشانی خۆی کوشت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 19ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی مامۆستای خوێندنگەیەکی بومەلەرزە لێدراو لە شاری سەرپێڵ زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی (ڕەسووڵ قارەمانی)، ٣٧ ساڵ تەمەن، لە گوندی ڕێژاو دەستی دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەکانی هەواڵ هۆکاری خۆکوژی ئەم مامۆستا کوردەیان خراپی باری دەروونی ناوبراو بڵاوکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو پاش بوومەلەرزەکەی کرماشان تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.


AM:01:17:12/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌