سەڵماس، زیندانییەکی کورد بە بەرچاوی خەڵکەوە ئیعدام کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی بەفرانبار، شارۆمەندێكی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس بە ناوی (حسێن ئەسکەندەرزادە)، کە بە تۆمەتی کوشتن سزای ئیعدامی بە سەرداسەپابوو، لە مەیدانی شارەوانی ئەو شارە و بە بەرچاوی خەڵکەوە ئیعدام کرا.

شایەنی باسە، ناوبراو ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵ بە تۆمەتی کوشتنی حەوت ئەندامی بنەماڵەیەک دەستگیر و پاشان سزای ئیعدامی بە سەرداسەپا.



AM:01:51:12/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌