شارۆمەندێکی مەریوانیی پاش تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی، چارەنووسی نادیارە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی (تەحسین دادڕەس) پاش تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەم لاوە کوردە چل ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە ناوچەی سەردۆش دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت، بنەماڵەی تەحسین تا ئێستا بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان چەندین جار سەردانی ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەکانی شاری مەریوانیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان لە سەر چارەنووسی کوڕەکەیان پێ نەدراوەتەوە.


PM:11:59:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌