پەڕلەمانی نوێنەرانی ئەمریكا پشتیوانی خۆی لە خەڵكی ئێران دەربڕی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات

پەڕلەمانی نوێنەرانی ئەمریكا نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە ١٩ی بەفرانبار پەسەندكراوێكی پەسەند كرد بۆ پشتیوانی كردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران. بە پێی ئەم پەسەندكراوە، ئەمریكا پشتیوانی ئەو كەسانە دەكات كە خوازیاری ئاشتی، ئازادی و ژیانی باشتن. 
لەم دەنگدانەدا ٢٣٢ ئەندامی كۆماریخواز و ١٨٢ ئەندامی دیمۆكراتی پەڕلەمانی نوێنەران دەنگی ئەرێیان دا.
چەند خولەكێك دوای ئەم دەنگدانە، ئاد رۆیس، بەرپرسی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەڕلەمانی نوێنەران دەرباری ئەم پەسەندكراوە وتی:" كۆماری ئیسلامی پەروەندە و پێشینەیەكی رەشی هەیە لە پەیوەند بە پێشێلكاری مافی مرۆڤ."
رۆیس هەروەها وتی :" ئەمە ئەركی سەرشانی ئێمەیە كە پشتیوانی لەو خەڵكە بكەین كە كۆماری ئیسلامی مەترسیە بۆ سەریان و ئەوان گیانی خۆیان خستۆتە مەترسیەوە بۆ خەبات دژی ئەو رژیمە."
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەڕلەمانی نوێنەرانی ئەمریكا هەروەها وتی :" كۆماری ئیسلامی، وڵاتی ئێرانی لە خەڵكەكەی دزیوە. ئەم پەسەند كراوەی ئێمە وێڕای پشتیوانی كردن لە خەڵكی ئێران، داوا لە هەموو وڵاتە دیمۆكراتیكەكان دەكات كە لەم خەڵكە پشتیوانی بكەن. 
رۆیس هەروەها وتی داوا لە كۆمپانیاكانی چالاكی تەكنۆلۆژیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەین یارمەتی خەڵكی ئیران بدەن بۆ ئەوەی بە ئاواتەكانی خۆیان كە وڵاتێكی دیمۆكراتە بگەن.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئەم نوێنەرەی پەڕلەمانی نوێنەران وتی :" بە پەسەند كردنی ئەم پەسەندكراوەیە ئەوەمان خستەڕوو كە دەوڵەتی ئەمریكا و دەسەڵاتی ئەمریكا لەگەڵ خەڵكی ئێرانە بۆ گەیشتن بە دیمۆكراسی.

PM:07:02:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 347 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌