کاسبکارێکی بانەیی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگای زەنجان کوژرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی گەورە دێی ساوانی سەر بە شاری بانە بە ناوی (مەهدی جەعفەری) لە ڕێگای زەنجان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

ئەوە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو هیچ کەلوپەلێکی قاچاغی پێ نەبووە و تەنیا بە هۆی گومانێک کە بۆ هەڵگرتنی باری قاچاغ لە سەر بووە، تەقەی لێکراوە و کوژراوە.



PM:11:53:09/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌