كۆمەڵێك لە شیعرەكانی "واڵت ویتمەن" و "ریچارد بڕاتیگان"، دوو شاعیری ناوداری ئامریكایی

وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە بۆ كوردی: هیوا سوورێنی

1.واڵت ویتمەن 
1819_1892

"بیركردنەوە"
فەرمانبەری، باوەڕ، لایەنگری
دوور دەوەستم و دەڕوانم، بێز دەكەم كاتێك،
خەڵكانێكی زۆر دەبینم،لایەنگری سەركردەیی كەسانێكن كە
باوەڕییان بە خەڵكی خۆیان نییە. 

"بەرەو تۆ"
وەرە پێكەوە پێیاسەیەك بكەین بە بێ پشوو دان،
ئێستا ئێمە پێكەوە تەنیای تەنیاین،
لە داب و نەریتەكان دەترسێ!
وەرە بمدەیە ئەو شتەی بە كەست نەداوە
تەواوی چیرۆكەكانتم پێ بلێ!
پێم بلێ ئەو شتەی نەتتوانیوە بە براكەت، خێزانەكەت، مێڕدەكەت و پزیشكەكەت بڵێی!

"سەرسام بوونی مناڵێك"
بێ دەنگ و سەرسام، ئەو كاتەی مناڵ بووم،
دێتە بیرم دەنگی قەشەیەك كە ڕۆژانی یەكشەممە
 تەنیا خوای لە سەر زار بوو،
بە دژی بوون و نەبوون دەوەستاوە.


2. ریچارد بڕاتیگان
1935_1984

"رەنگێك وەك سەرەتا"
بیر لە عەشق مەكەوە
 دەمەوێ 
لە ناو قژە كاڵەكانتا بمرم!

"تەنیا بە و هۆیە"
تەنیا بە و هۆیەی
خەڵك بیرت پەسەند دەكەن
بەو مانایە نییە
لەشیشت داگیر كەن!

"شێعرێكی  عاشقانە"
 زۆر خۆشە 
بەیانیان تەنیای تەنیا
لە خەو هەستی و 
ناچار نەبی بە هەندێك بڵێی
خۆشت دەوێن،
لە كاتێكدا 
چیتر
خۆشت ناوێن.

PM:05:28:18/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌