ناوەندە ئەمنیەتییەکان ڕێگرییان کرد لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە عەلی ئەشرەف دەروێشییان

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵەکان، بڕیار وابوو ڕۆژی هەینی، ١٠ی سەرماوەز، ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە یادی عەلی ئەشرەف دەروێشییان شاعیر و نووسەری ناوداری کورد لە لایەن کانوونی نووسەرانی ئێران لە هۆڵی پاسارگادی تاران بەڕێوەبچێت بەڵام لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە پێشی پێگیرا و ڕێگری کرا لە بەڕێوەچوونی.

پێویستە ئاماژە بکرێت، پێشووتریش بڕیار وابوو ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان لە مامۆستا عەلی ئەشرەف لە زانستگای ڕازی کرماشان بەڕێوەبچێت کە ئەویش لە لایەن حەراسەتی زانستگاوە پێشی پێ گیرا.



PM:05:54:02/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌