پێنج کەس لە گیراوەکانی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەز، پێنج کەس لە گیراوەکانی شاری شنۆ کە بەهاری ١٣٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی بەرهەڵستکاری کۆماری ئیسلامی دەستگیر کرابوون بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

ناسنامەی ئەم کەسانە بەم شێوەیەیە:
جەلال مەسرووری، حاسڵ عەزیزی، کەماڵ مەسرووری، یەعقوب بائەکرام و زاهیر فەرامەرزی.

ئەم کەسانەی بەهاری ٩٥ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و سەرجەمیان  سزای 89 ساڵ زیندانیان بە سەرداسەپا.


PM:05:21:02/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌