زیندانییەکی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، زیندانییەكی سیاسی كوردی خەڵكی شاری سەڵماس بە ناوی (سامی حسێنی) لە زیندانی "چووبیندەر"ی قەزوێن لە ناڕەزایەتی بە بێبەش كردنی لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەكەی مانی لە خواردن گرت.

بەرپرسانی زیندانی قەزوێن ماوەی دوو مانگە هەوڵی ڕێكخستنی سیستمی هوشمەندی تەلەفۆنیان لەو زیندانە داوە و هەر زیندانییەک دەبێت ٧ ژمارە تەلەفۆنی بنەماڵەكەی بدات بە بەرپرسانی زیندان و كارتی تەلەفۆنی هوشمەند وەرگرێت، كە تەنیا دەتوانێت لەگەڵ ئەو ژمارانەدا پەیوەندی بگرێت؛ سامی حسێنی پاش تۆمار کردنی ژمارە تەلەفۆنەکانی، کارتی هوشمەندی پێ نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ناوبراو مان لە خواردن بگرێت.

سامی حسێنی ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٧ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە خاڵێکی پشکنین لە شاری شیراز بە تۆمەتی  چالاکی سیاسی دەستبەسەر و تا ئێستا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دایە.

PM:09:35:30/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌