کرماشان؛ شارۆمەندێکی کورد لە شوێنی گشتی لەسێدارە درا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ خەرمانان، زیندانییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتن سزای ئیعدامی بە سەر داسەپابوو لە شاری ئیسلام ئابادی رۆژئاوای سەر بە پارێزگای کرماشان بە بەرچاوی خەڵکەوە لەسێدارەدرا.

ئەم شارۆمەندە کوردە چوار مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی کچێک کە ئامادە نەبوونی ژیانی هاوبەشی لە گەڵ پێکبێنێ دەستگیر و سزای ئیعدامی بە سەرداسەپا.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە ئاشکرا نەکراوە.


PM:10:14:12/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌