هەڵبژاردنی بەرپرسی شارەوانی شاری سەقز ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە هەیە کە بەرپرسی شارەوانی شاری سەقز دەگۆڕدرێت و بڕیار وابوو ئەم هەڵبژاردنە بە ئاگاداری خەڵک و راگەیاندنەکان بەڕێوە بچێت بەڵام چەند رۆژ لەمەوبەر، بە بێ ئاگاداری خەڵک و راگەیاندنەکان و لە ژوورێكی داخراو، بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێکی شوورای شار بەرپرسی پێشووی شارەوانی شاری سەقز لە سەر کار لابرا و چیا ساڵحی بابامیری بوو بە بەرپرسی نوێی شارەوانی ئەو شارە.

ئەم کارەی شوورای شار و شارەوانی شاری سەقز ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتۆتەوە و خەڵک دەڵێن: دەبێ روونکردنەوە بدرێت کە هۆکاری کتوپڕ و شاراوە بوونی ئەم هەڵبژاردنە و دانانی چیا ساڵحی بابامیری چیە.

چالاکانی مەدەنی و خەڵکی شاری سەقز تا ئێستا چەندین جار بۆ ئەم مەبەستە نامەیان بۆ شوورای شاری سەقز نووسیوە بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.


PM:09:20:12/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌