چالاکێکی فەرهەنگی شاری کرماشان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی چالاکانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم لە شاری کرماشان، چالاکێکیتری ئەو شارە بە ناوی "رەسوڵ سەیادی مەنش" خەڵکی گوندی سەیادیانی شاری گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری کرماشان گواسترایەوە.

ئەم چالاکە کوردەش بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ وەڕێخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە، شەپۆلی گوشار و دەستبەسەر کردنی چالاکانی فەرهەنگی شاری کرماشان چەند رۆژ لەمەوبەر و پاش ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی بانە و سنە دژ بە کوشتنی کۆڵبەران دەستی پێکرد کە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیش لە کرماشان بەڕێوەچوو بەڵام زۆر زوو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە سەرکوت کرا و تا ئێستا زیاتر لە شەش چالاکی کرماشانی لەو پەیوەندەدا دەستبەسەر کراون.

PM:08:46:12/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌