دوو سەربازی کورد بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستدا

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، رۆژی شەممە، ١٨ خەرمانان، سەربازێکی کورد بە ناوەی "رەزا فەرەجی" خەڵکی شاری خۆی لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری سەقز بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.

بەرپرسانی پادگانەکە دەڵێن: ڕەزا فەرەجی لە کاتی نیگابانی خۆی کوشتووە بەڵام ئەوە لە حاڵێکدایە کە چەند رۆژ پێش ئەم رووداوە رەزا لە گەڵ بەرپرسانی پادگان تووشی دەمە قاڵە بووە و هەڕەشەی لێکراوە هەر بۆیە هاوڕێکانی پێیان وایە کە بەرپرسانی پادگان دەستیان لە کوژرانی رەزا دا بووە.

لە لایەکیتریشەوە هەواڵنێری هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە هاوکات لە گەڵ ئەم رووداوە سەربازێکیتری خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی "جەعفەر ئەحمەد تاش"، لە پادگانی مەرەندی سەر بە پارێزگای ئازەربایجان  بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە کە تا ئێستا هۆکاری گیان لە دەستدانی بە تەواوی روون نییە. 

PM:03:19:11/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 1127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌