پێنج شارۆمەندی سنەیی سێ هەفتەیە چارەنووسیان نادیارە

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، پێنج شارۆمەندی كوردی خەڵكی شاری سنە، بە ناوەكانی "سیروان رۆستەمی، وەكیل رۆستەمی،  خواڕەحم عەلی پوور، حاتەم عەلی پوور و شوعەیب محەممەدی كە رێكەوتی 29ی گەلاوێژ بە تۆمەتی هاوكاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکان و هەروەها هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرابوون، تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ئەم پێنج شارۆمەندە کوردە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە گوندی مێراوی سەر بە شاری سنە دەستبەسەر و تا ئێستا سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی بنەماڵەکانیان چارەنووسیان نادیارە.




PM:12:05:11/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌