مێکانیزمی ماشە: ئەمریکا گەمارۆی خستەسەر دەیان کەس لە پەیوەندی لەگەڵ پیلانی نیزامی و ناوەکی کۆماری ئیسلامی

هەواڵنێری ڕویتێرز: دەسەڵاتدارێکی ئەمریکا کە نەیویست شۆناسی بدرکێ ڕایگەیاندووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی بڕیاری وایە ڕیزی گەمارۆ نوێیەکان دژی "دەیان کەس لە پەیوەندی لەگەڵ پیلانی ناوەکی و مووشەکی" کۆماری ئیسلامی بڵاو کاتەوە.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای کارا کردنی میکانیزمی ماشە و ڕاگەیاندنی "گەڕانەوەی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان" هاتووەتە ئاراوە.

ئەو بڕیارە لە کاتێک هاتووەتە ئاراوە کە ئەندامانیتری ڕێککەوتننامەی بەرجام و ئەنجوومەنی ئاسایش گەڕانەوەی گەمارۆکانییان دژ بە یاسا پەسەندکراوەکانی ئەو ڕێککەوتنە پێناسە کردووە، هەواڵنێری ڕویتێرز نووسیوێتی: گوومانی ئەوە هەیە کۆمپانیا نێونەتەوەییەکان لە ترسی گەمارۆکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئاڵوگۆڕیان نەبێت.

AM:09:21:21/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌