ئۆرژانسی کۆمەڵایەتی ئێران؛ لایک کردنی پۆستی ئازاردانی منداڵان تاوانە

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری تەسنیم، "محەمەد عەلی‌گوو" سەرۆکی ئۆرژانسی کۆمەڵایەتی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی خەرمانان، وتی لایک کردنی پۆست گەلی سەبارەت بە ئازاردانی منداڵ لە بواری یاساییەوە بە تاوان ئەژمار دێت.

ناوبراو وتی: "کاتێک کە هاووڵاتییان ئازاردانی منداڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینستاگرام دەبینن، بە هیچ شێوەیەک پەسندی نەکەن، چون ئەم کارە تاوانە بە ئەژمار دێت و پەسندکردنی ئەم چەشنە بابەتە لە بواری یاساییەوە قەدەغەیە".

ناوبراو هەروەها وتی، لە یاسای پشتیوانی لە منداڵان و مێرمنداڵان بۆ ئەم کەیسانە وەک لایک کردنی پۆست گەلی ئازاردانی منداڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ٦ مانگ تا ٢ ساڵ زیندانی بوونی هەیە.

سەرۆکی ئۆرژانسی کۆمەڵایەتی ئێران هەروەها داوای لە خەڵک و بنەماڵە ئێرانییەکان کرد کە لە ئەگەری گوومان بە کەیسێکی ئازاردانی منداڵ، لەگەڵ ژمارەی ١٢٣ پەیوەندی بگرن بۆ ڕاگەیاندن بە مددکارانی ئۆڕژانسی کۆمەڵایەتی.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی بڵاو کراو لەلایەن ڕێکخراوی پزشکی یاسایی ئێرانەوە، دۆسیەکانی ئازاردانی منداڵان لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی دا زیاتر لە ١٢ لە سەد بەرز بووەتەوە و ٢٤٨٨ دۆسیە لەم بوارە دا درووست کراوە.

PM:03:14:17/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌