گەڵاڵەیەکی نوێ، سەبارەت بە زۆرکردنی سزای باوک لە ئەگەری کوشتنی منداڵە کەی ئەسپەردەی دەزگای باڵای داد کرا

لە درێژەی کوژرانی کچێک بە ناوی "ڕۆمینا ئەشرەفی" لە لایەن باوەکییەوە بە هۆکاری "ناموسی" لە لایەن جێگری ژان و بنەماڵەی سەرۆک کۆمارێتی ئێران، ڕایگەیاند کە گەڵاڵەیەک بە مەبەستی زۆر کردنی سزای باوک لە ئەگەری کوشتنی منداڵەکەیدا ئەسپەردەی دەزگای باڵای داد کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ڕۆژی سیشەممە ١١ ی خەرمانان، "مەعسوومە ئبتکار" ئەم گەڵاڵەیەی بە هۆی ئەوەی کە "زاتی دادوەری هەیە" بە قووە قەزاییە ئەسپەردە کراوە.

بە پێی مادە ی ٦١٢ ی یاسای سزای ئیسلامی لە ئێران، باوکێک کە منداڵە کەی بکوژێت قساس ناکرێت و تەنیا مەحکوم بە دانی دییە و بەندکران تا ١٠ ساڵ دەبێت.

باوکی ڕۆمینا ئەشرەفی، لە ئاکامی دادگاییە کەی دا بە ٩ ساڵ بەندکران و دانی دییە بە دایکی ڕۆمینا مەحکوم کرا و دایکی ڕۆمینا بە دژی ئەم حوکمە ڕاوەستاوە و باوکی ڕۆمینا بە سزاواری زیاتر دەزانێت.

PM:02:43:01/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌