دێهڵۆڕان/ مێرمنداڵێکی ١٧ساڵ، خۆی کووشت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات- بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات، دۆینێ چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "محەمەد ئەمین مەلیکمحەمەدی" لە دێهڵۆڕان سەربەشاری ئیلام، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێێ ئەو هەواڵە ناوبراو بە هۆی کێشەیی بنەماڵەکەی و بە خواردنی قورسی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی خۆکووژی مێرمنداڵان و لاوان، نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ژیان و بێ هیوایەتییە، لە وڵاتێک کە چەندین میلیون لاو بێکارن و هیچ کاروبارێکییان نییە، بەرز بوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی هیچ سەیر و سەمەرە نییە.
بە پێی ئامارەکانی خودی دەزگاری ئاماری کۆماری ئیسلامی، ئوستانی ئیلام بە بوونی ڕێژەی بێکاری ٣٨٪ لە پلەی یەکەمی ئوستانە بێکارەکانی ئێراندایە.

ڕوانینی ئەمنییەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی بە ئەنقەست دواکەوتوو ڕاگرتنی ناوچە کوردستانییەکان، هۆی سەرەکی بەرزی بێکارییە لەو ناوچانە. 

لە ئێران و بەتایبەت ناوچەی کوردستان کە لە گەورەترین کانگاکانی نەوت و گاز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بە هۆی گەندەڵی و کەم تەرخەمی کۆماری ئیسلامی هیچ بایەخێک بەو ناوچانە نەدراوە و شارۆمەندانی ئەو ناوچەیە لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەژین.

AM:11:11:27/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 174 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌