کۆڕێکی پەردەلادان بۆ سێ بەرهەمی ئەدەبی لە بۆکان بەڕێوەچوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەشەممە، کۆڕێکی پەردەلادان لە سێ کتێبی ئەدەبی، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیران و ئەدیبانی شارەکانی بۆکان، سەقز و مەهاباد لە هۆڵی سیمۆرغی شاری بۆکان بەڕێوەچوو.

ناوی ئەم کتێبانەی کە ڕۆژی هەینی لە هۆڵی سیمۆرغی شاری بۆکان پەردەیان لە سەر لادرا بریتین لە:
کتێبی پەلک سەوز بەرهەمی: قادر عەلیخا و ئەمین گەردیگلانی.
کتێبی سۆز و ڕاز، بەرهەمی مستەفا پۆڵادڕک
کتێبی روزی روزگاری و بشنو سکوتم را، بەرهەمی نیگار بەیگ زادە.


PM:07:32:17/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌