مهاباد/ کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مهاباد/ کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مهاباد لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە ئێوارێ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "شەرارە عەلی‌پوور" خەڵکی گەڕەکی "فەجرـ"ـی شاری مهاباد لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوبراو بە هۆی کێشە و ئاڵۆزیی کۆمەڵایەتی کە لەگەڵ بنەماڵەی دەورووبەرەکانی هەیبووە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە، لە کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی پێشێل کردن و باوەڕپێنەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مافی ژنان، منداڵان، نەریتی کۆن و دواکەوتووانەی ئەم ڕژیمە ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەیان و سەدان بابەتی ئاوا دەبینەوە.


ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:49:05/04/2021