باوکی دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری هەڵەبجە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

باوکی دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری هەڵەبجە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ هەتاوی، کاک "محەممەد سەعید ئێناخی" ناسراو بە حەمە سەعید، باوکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە بە ناوەکانی "سەروەت" و "حێکمەت"لە شاری هەلەبجەی هەرێمی کوردستان دڵە گەوەرەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک حەمە سەعید هەر لە تەمەنی منداڵیەوە چەکی پێشمەرگاییەتی کردە شانی و دژ بە زۆڵم و زۆر لە باشووری کوردستان وەستایەوە، پاشان دوای ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران ڕووی کردە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەوێ نیشتەجێ بوو کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە ژێر ئازار و ئشکەنجەیەکی زۆردا خۆڕاگربوو. و دای ڕاپەڕێنی خەڵکی ئێراق گەڕایەوە بۆ هەڵەبجە و لەوێ نیشتەجێبووە.

کاک حەمە سەعید دوو کوڕی ئازا و قارمانی فێری کوردایەتی و کورد پەرەوری کرد و هەر بۆیەش کوڕەکانی ناردە ناو ڕێزەکانی کۆمەڵەەوەو لە پێناوە ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵەدا گیانیانبەختکرد.



بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزی ئێناخی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین و هیوا دارین ئەم کۆسپەیە دواین خەمیان بێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

١ی ئاوریڵی ٢٠٢١ی زاینیی

١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی






ئه‌م بابه‌ته 305 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:04:01/04/2021