"سیاوەش بامداد" بۆ زیندانی شاری سنە گواسترایەوە


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سیاوەش بامداد چالاکی مەدەنی و ژینەگەیی خەڵکی ئاوایی "نێـ"ـی سەر بە شاری مەریوان کە ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوو، بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاندووە، دەزگای‌دادی شاری سنە بۆ ئازاد کردنی ناوبراو بە شێوەی کاتی، داوای بڕی ٣٥٠ میلیۆن تمەن پارەی لە بنەماڵەی سیاوەش کردووە.

ئەم شارۆمەندە کوردە لەبەندکراوە، بە تۆمەتی بەشداری و گردبوونەوەی لە شای سەما کردنی جێژنی نەورۆزی کوردەواری لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:50:29/03/2021