بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە

ڕاپورت/ جوانە تەیمەسی

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٧٢١ی کوردی لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە بەڕێوە چوو.

بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێیانی سەرکردایەتی، کادر، ئەندام و پێشمەرگەکان و لایەنگەرانی کۆمەڵە ڕێوڕەسمەی نەورۆز وساڵی نوێ بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز سروودی فەرمی کۆمەڵە دەستیپێکرد، دواتر بۆ ڕێزلێنان لە فیداکاری گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان و گیانبەختکردووانی کۆمەڵە بەشدار بووان چەند ساتێک بە بێ دەنگی ڕاوەستان، پاشان پەیامی پیرۆبایی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێ پێشکەش کرا.

دواتر پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێرانلەلایەن هاوڕێ فەرزین کەرباسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە خوێندرایەوە.

لە بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکەدا، هاوڕێیانی پێشمەرگە ئالان سەلیمی، مەتین قوربانی تابلۆیەکی هوونەریان پێشکەش بە بەشدار بووانی ڕێوڕەسمەکە کرد و لە کۆتاییدا ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە لایەن هاوڕێ ئەبووبەکر مودەڕسی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە کرایەوە.


ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:37:21/03/2021