سوپای تورکیە کۆڵبەرێکی بە ئەشکەنجه کوشت

سوپای تورکیە کۆڵبەرێکی بە ئەشکەنجه کوشت


"بورهان سلێمانی" شارۆمەندێکی کورد، شەوی هەینی ٢٢ی ڕەشەممە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەر سنوورەکانی تورکیا گیانی لە دەست دا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵنێری کورپا، بورهان تەمەنی ٣٠ ساڵ بوو و خێزاندار و دوو منداڵی هەبوو. ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "کۆتۆڵ" سەر بە شاری خۆی، سوپای تورکیا دەستبەسەری دەکات و لە ئاکام دا لە ژێر ئەشکەنجەی سوپای تورکیا گیانی لە دەست دەدات.

بورهان سلێمانی، خەڵکی گوندی "گیواران" ی سەر بە ناوچەی "کۆتۆڵ" ە کە سەر بە شاری خۆی-ە.


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:34:16/03/2021