برووسکەی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی کۆچی دوایی "دایە خەدیجە کابۆلی"

برووسکەی سەرەخۆشی کۆمەڵە بە بۆنەی کۆچی دوایی


بە داخەوە ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاویی، دایە «خەدیجە کابولی» دایکی ٣ کادری شەهیدی کۆمەڵە لە شاری «سنە» ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە «خەدیجە» سەرەڕای ئەوەی کە ٣ کوڕی بە ناوەکانی «ئەردەشیر، مەحەممەد حوسەین و حەمید ڕەزا یەسرەبی» لە پێناو بزووتنەوەی ماف خوازانەی خەڵکی کوردستان گیانیان بەخت کرد، بۆ خۆشی لە نموونەی دایکانی خۆشەویستو تێکۆشەری شاری «سنە» بوو.

بە بۆنەی کۆچی دواییدایە «خەدیجە کابولی» برووسکەی سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە

١٢ی مارسی ٢٠٢١ی زاینیی
٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:13/03/2021