سمینارێک لە سەر ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەرێوەر چوو

سمینارێک لە سەر ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەرێوەر چوو



ڕاپۆڕت/ مەتین قوربانی

رۆژی یەکشممە ڕێکەوتی ٧ی مارسی ٢٠٢١ی زاینیی، هاوکات لەگەڵ ١٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، سمینارێک لە لایەن کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوە چوو.

ئەم سمینارە لە دوو پانێلی سەرەکی پێکهاتبوو کە یەکەمیان، پرسی جێندێر و دووهەمیان پرسی سیاسەت و مافی ژنان.

لە دەستپێکدا بۆ ڕێز لێنان لە گیانبازی سەرجەم ئەوە ژنە تێکۆشەرانەی کە لە ڕێگای وەدی هێنانی مافە ڕەواکانیان گیانیان بەختکردووە چەند ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان.

لە سەرەتای سمینارەکە لە لایەن هاوڕێ حەنیف مام ڕەحمان پوور ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات پەیامی هاوبەشیکۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی بۆ بەشدار بووان خوێندەوە و پاشان هاوڕێ سرووش ئوەیسی پێشکەشکاری سمینارەکە، کورتە باسێکی لە سەر گرینگی ئەم ڕۆژە مێژووییە، واتە ٨ی مارس باس کرد.

دواتر پانێلی یەکمی سمینارەکە لە ژێر ناوی جێندێر ((gender، لە لایەن هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە پێشکەش کرا.

پاشان پانێل دووهەم لە ژێر ناوی سیاسەت و مافی ژنان لە لایەن هاوڕێ فەرزین کەرباسی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە، پێشکەش بە بەشداربووان کرا و پاشان سمینارەکە کۆتایی پێهات.

 


ئه‌م بابه‌ته 359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:09:08/03/2021