چوونە سەرەوەی ڕێژەی قاچاخی کچانی تەمەن ١٤ ساڵی ئێرانی بەرەو وڵاتانی دەرەوە

چوونە سەرەوەی ڕێژەی قاچاخی کچانی تەمەن ١٤ ساڵی ئێرانی بەرەو وڵاتانی دەرەوە

ئا/ مەتین قوربانی

 ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ڕاپۆڕتێکی گۆڤاری زانستی ئینتیزامیی، پۆلیسی ڕۆژهەڵاتی تاران ڕایگەیاند کە، ئێران لە بوواری قاچاخی کچانی تەمەن ١٤ ساڵ بۆ وەڵاتەکانی دیکە، پێشگیری کردووە و ئەم پڕۆسە لە چاو ساڵانی ڕابردوودا زۆر بە هێز بۆتەوە.

پۆلیسی ئێران سەبارەت بەم بابەتە کوتی کە، تەمەنی قاچاخی کچەکان بە ١٤ ساڵ گەیشتووە و زۆرتر بەرەو وڵاتانی، عەربی، ئاسیا و هەندێکیشیان بۆ ئورووپا بە مەبەستی بەردەستی جنسی، بێگاری و کەڵکی تیجاری ترانزیت دەکرێن.

بە تێپەڕ بوونی ٤٢ ساڵ لە حوکمڕانی کردنی بێبنەمای کۆماری ئیسلامی، تا ئێستا ژنان و کچانی ئێرانی سەدان جار بۆ وڵاتانی دیکە گواستراونەتەوە و مافیای سپا، ناوەندە ئەمنییەکان و دەسەڵاتدارە حوکوومییەکان بە هاوکاری لەگڵ کارجۆرکەرەکان (دلال) زۆرترین دەستیان لەم پڕۆسەیەدا هەیە.

بە پێی ئامارەکان، لە هەر مانگدا ٤٥ کچی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ، تەنها بەرەو وڵاتی پاکستان تڕانزیت دەکرێت و کڕین و فرۆشتنی کچانی تەمەن خواری ئێرانی لە وڵاتانی دیکەش گەر سوودێکی باشتری لە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و چەک نەبێت بە دڵنیایەوە کەمتر نیە و ئەم بابەتە بە پشتگیر ناوەندە ئەمنییکانی کۆماری ئیسلامی و دەڵاڵانی حکوومی لە لایەن سپاوە لێجێستیک(Logistics) دەکرێت و کەسانی مەدەنی و ئاسایی بە تنیایی ناتوانن ئەم قچاخە گەورەی بەرێوە بەرن.

کەڵک وەرگرتنی جنسی، بێگاری و بەردەستی سێکسی لە ژنان و کچانی ئێرانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییکان و دەسەڵات بە دەستە حوکوومیەکان سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ، بێکاری، هەژاری، بێ بەرپرسایەتی حوکمەت لە ئاستی ژنان و کچاندا و جێگای باسە کە لە زۆربەی کاتەکاندا بە هۆی گوشاری ئابووری دەست دەدەنە فرۆشتنی ئەندامی جەستەیی خۆیان و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.

بۆ ئەم بابەتە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆڕتێکدا کە ماوەی ٣ ساڵ لەمەوەپێشە لە سەر قاچاخی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە ئێران لە نێوان خراپترین وڵاتەکاندایە و ئەم وڵاتە لە ئاستی سێهەمی جیهان دایە.

تا ئێستا ئامارێکی ڕاست و بە سێحەت لە سەر قاچاخ و تڕانزیتی کچان و ژنانی ئێرانی لە لایەن هیچ کەس یان ئورگانێکەوە بە هێچ جۆرێک بە دژی ئەم پڕۆسە نایاساییە نەدراوەتە دەرەوە و کۆمەڵەگای ئێران هەواڵیان لەم تیجارەتە مافیاییەی کۆماری ئیسلامی نیە.

شایانی باسە کە، لە ژێر پێ خستنی مافەکانی ژنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بابەتێکی نوێ نیەوە و ئەم ڕۆڵە هەر لە سەرتای هاتنی ڕژیمەوە بووە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر دەبێت.


ئه‌م بابه‌ته 299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:25:24/02/2021