ئاسۆی ڕۆژهەڵات، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۲۲‌ی فێبریواری ۲۰۲۱ی زایینی وەفدێکی پەیوەندییەکانی
حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی کوردستان کە بریتی بوون لە بەڕێزان، بێكه‌س قادر به‌رپرسی مه‌كته‌بی
په‌یوه‌ندییەکان، کاكهڕهش ره‌سووڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گشتی و جه‌عفه‌ر هاشم
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییەکان سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵەیان لە شاری
هەولێر کرد.
لە سەر
ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە بە گشتی، ئەگەرەکان، نیگرانیەکان و دەرفەتەکان لەم ناوچەیە بۆ
کورد هەر دوو لایەن ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد و بە تایبەتی سەبارەت بە ئێران و
کوردستانی رۆژهەڵات هەڵویست و روانگەی خۆیانیان باس کرد.
لە کۆتاییدا هەر دو لا سەر پەرەپێدان و بەردەوامی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش جەختیان کردەوە.
شایانی باسە وەفدی
پەیوەندییەکانی کۆمەڵە بریتی بوون لە هاوڕێیان، عه‌لی ره‌نجبه‌ری بەرپرسی په‌یوه‌ندییەکان،
ئیبراهیم محەممدی ئه‌ندامی کومیتەی ناوەندی و عه‌بدوڵڵا نووری كادری په‌یوه‌ندییەکان.
ئه‌م بابه‌ته 83
جار خوێنراوهتهوه