دوو کاسبکاری کورد لە سەر سنووری شاری سەردەشت گیانیان لەدەستدا

دوو کاسبکاری کورد لە سەر سنووری شاری سەردەشت گیانیان لەدەستدا

دوو کاسبکاری کورد کەوتنە ناو یەکێک لە ڕووبارەکانی هەرێمی کوردستان و گیانیان لەدەستدا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، شەوەی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوو کاسبکاری کورد لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووباری (قاسمە ڕەشـ)ـی سەر بە سنوورەکانی پشدەری ناوچەی سلیمانی هەرێمی کوردستان خنکاون.

شوناسی ئەم دوو کاسبکارە "ئەبووبەکر محەممەدی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی "گۆڕەشێر" سەر بە شاری سەردەشت و "ئیسکەندەر محەممەدی" خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی پشدەر ڕاگەیاندراون کە ئەم دوو ناوبراوە خاوەنی هاوسەر و هەر کام باوکی دوو مێرمنداڵن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو ناوبراوە لە کاتی پەڕینەوەیان لە سەر سنووری پشدەر، لە لایەن هێزە چکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ناچاریدا ڕوویان کردۆتە ڕووبارەکە و لە ئاکامدا خنکاون.

شایانی باسە کە تەرمی ئەم دوو کاسبکارە لە لایەن خەڵکی ئاواییەکانی دەورووبەر دۆزراوەتەوە.

پە پێ ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو ناوبراوە ٣ کەسی دیکەیان لەگەڵ بووە کە تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لەم ٣ی کەسە نییە و چارەنووسیان نادیارە.


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:21:21/02/2021