بەرێوەچوونی خولی فێرکاری خوێندن و نووسینی کوردی بە ئانلاین بۆ ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان

بەرێوەچوونی خولی فێرکاری خوێندن و نووسینی کوردی بە ئانلاین  بۆ ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان


ئاسۆی ڕۆژهەڵات، كومیتەی ئاڵمانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە هاوكاری ناوەندی پەروەردەی كۆمەڵە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكییەوە، كۆرسێكی ئانلاینی فێركاری زمانی كوردی بۆ خوازیارانی فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی كوردی لە وڵاتی ئاڵمان ڕێكخست.

ئەم كۆرسەی فێركارییەی زمانی كوردی لە ئاستی سەرەتاییدا و لە ڕێكەوتی 17ی ژانوویەی ساڵی 2021ی زایینی دەستی پێی كردوو و لە دەیان وانەی ئانلاین لە ئەپی زوومدا بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە فێرخوازان و بە وانەبێژی مامۆستا كۆمار"جەعفەر" ڕەش بەڕێوە چوو.

جێگەی ئاماژەیە فێرخوازانی بەشدار بوو توانییان سەركەوتووانە ئەزموون و تاقیكردنەوەی كۆتایی تێپەڕێنن و فێری نووسین و خوێندن ببن. هەروەها لە كۆتاییدا بە نوێنەرایەتی كومیتەی ئاڵمانی كۆمەڵە و ناوەندی پەروەردەی كۆمەڵە، لە لایەن مامۆستای كۆرسەكەوە بڕوانامەیان پێ بەخشرا.

كۆمیتەی ئاڵمانی كۆمەڵە لەم ڕێگەیەوە وێڕای دەست خۆشی لە مامۆستای ئەو كۆرسی فێركارییەو ناوەندی پەروەردەی كۆمەڵە بە هۆی هاوكارییەكانیانەوە، پیرۆزبایی لە بەشداربووانی ئەو فێركاریە بە بۆنەی فێربوونی نووسین و خوێندن بە زمانی دایكی خۆیان دەكات و هیوای سەركەوتنی زیادتریان بۆ دەخوازێت.


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:30:20/02/2021