هاوسەری هونەرمەندی نەتەوەیی کورد محەممەدی ماملێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد


هاوسەری هونەرمەندی نەتەوەیی کورد محەممەدی ماملێ ماڵئاوایی لە ژیان کرد


ئاسۆی ڕۆژهەڵات، بەداخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەرامبەر بە ١٨ی مانگی فێبریواری ٢٠٢١ی زاینیی دایە ئامین مەولوودیان هاوسەری هونەرمەندی میلی کورد محەممەد ماملێ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە ئامین کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەر بوو کە لە ڕێگای سەرکەوتنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد تا دوا ساتەکانی ژیانی بێوچان هەوڵیدا. هەروەها هاوسەری هونەرمەند و کەسایەتیی ناسراو و نیشتمان پەروەری کورد محەممەدی ماملێ بوو.

دایە ئامین دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو ڕەحیم ماملێ ناسراو بە (نەجات) بوو، کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە درا.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مەولوودیان، ماملێ و خودایار دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەم و پەژارەیان دەزانیین.


ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:23:18/02/2021