بەڕێز جەنابی کاک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان
وێڕای سڵاوێکی گەرم،
هەواڵی کۆچی دوایی کاک دوکتور رۆژ نووری شاوەیس، تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی
و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستان، بووە جێی داخ و پەژارەی هەموو
لایەکمان. بێ گومان لە دەست دانی وەها تێکۆشەرێکی بە ئەزموون خەسار و بۆشاییەکی
گەورەیە لە دۆزی ڕەوای گەلەکەماندا.
بەم بۆنەیەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی جەنابت و بنەماڵەی
بەڕێزی دوکتور رۆژ و هەڤاڵانی پارتی دێموکراتی کوردستان دەکەم.
لەگەڵ رێزی دووبارە،
عەبدوڵا موهتەدی
سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
١٦ی فێبروواری ٢٠٢١ی زایینی
ئهم بابهته 158
جار خوێنراوهتهوه