پێشمەرگەکانی شاخ رۆژی کۆمەڵەیان بەرز راگرت

پێشمەرگەکانی شاخ رۆژی کۆمەڵەیان بەرز راگرت

ئاسۆی ڕؤژهەڵات، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲٦ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دەستەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە له سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە بۆنەی ۲٦ی رێبەندان ساڵوەگەڕی ئاشکرا بوونی خەباتی کۆمەڵە یاد و ناوی  ئەو رۆژەیان بەرز راگرت.

 سەرەتا رێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز سرودی فەرمی کۆمەڵە دەستی پێکرد، پاشان بۆ رێز لێنان لەفیداکاری سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کورد و گیانبەختکردووانی کۆمەڵە چەند ساتێک بێدەنگی ڕاوەستان.

پاشان هاوڕێ عەلی بەهمەنی ئەندامی کۆمیسیۆنی سیاسی ، نیزامی کۆمەڵە بەم بۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد.

بەشی دووهەمی رێوڕەسمەکە تەرخان کرا بۆ وتنەوەی سرودی شۆڕشگێڕانە.

ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:30:15/02/2021