دۆستێکی کۆمەڵە لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دۆستێکی کۆمەڵە لە شاری دیواندەرە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲٥ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی کاک "سدیق بەیگی" خەڵکی ئاوایی حاجی موسی ناوچەی قاڵقاڵی سەر به شاری دیواندەرە لە تەمەنی ٨۳ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک سدیق سیمای ناسراو و خۆشناوی دیواندەرە و ناوچەکە و تێکۆشەر و دۆستی کۆمەڵە بوو.

بە ناوی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک سدیق و خەڵکی ناوچەی دیواندەرە دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی ئەو خەمە دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:13:14/02/2021